İdiris Okuduci
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ئيستانبوڵ - AA
سەرۆكى رێكخراوى بەدرى سەر بە ميليشياى حەشدى شەعبى هادى عامرى، پشتگيرى خۆى بۆ بانگەوازەكەى سەرۆكى رەوتى سەدر موقتەدا سەدر دەربڕى كە داواى "خۆپيشاندانى مليۆنى" كردبوو بۆ دەركردنى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق.
سەرۆكى هاوپەيمانى فەتح لە پەرلەمانى عێراق،هادى عامرى كە بە نزيكبوونى لە ئێران دەناسرێت لە بەياننامەيەكدا رايگەياند ئەوان داگيركردنى ئەمريكا قبوڵ ناكەن و دەبێت وڵاتەكەيان سەروەرى خاك و ئاسمانى خۆى بەدەستبهێنێتەوە.
عامرى، رايگەياند ئەو پشتگيرى بانگەوازەكەى سەدر دەكات بۆ خۆپيشاندانێكى گشتگيرى لە دژى هێزەكانى ئەمريكا.
شايەنى باسە ئەمرۆ سەرۆكى رەوتى سەدر، موقتەدا سەدر داواى بەڕێوەچوونى "خۆپيشاندانێكى مليۆنى" كردبوو لە دژى مانەوەى سەربازانى ئەمريكا لە عێراق.