عێراق

سبەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەنگی لەسەر دەدرێت

- سبەی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەخاتەوە دەنگدانەوە.

Heman Husseın Yaseen  | 15.01.2020 - نوێکردنەوە : 16.01.2020
سبەی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەنگی لەسەر دەدرێت

Arbil

هەولێر - AA

لە بانگهێشتنامەیەکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بۆ دانیشتنی ژمارە ١٥ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، بۆ رۆژی پێنجشەممە بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەنگی لەسەر دەدرێت.

پەرلەمانی کوردستان لەمیانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە ١٢ و ١٣ی ئەم مانگە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کرد.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın