ھەولێر
کاندیدەکان بۆ گەیشتن بە پەرلەمان ھەر یەکەیان بەجۆرێک بەڵێنیان بەخەڵکدا بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەسبێنن، ئێستا کە بەشێکیان دەرچوون. چاوەڕوانی چوونە پەرلەمان دەکەن تادەنگدەرەکانیان دڵنیا بکەنەوە، دەڵێن بەڵێنەکانیان پشگوێ نەخستووە.
ڤالا فەرید کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پەرلەمان دەڵێ "سێ پرۆژەمان ھەیە بچمە پەرلەمان لەگەڵ ھاوکارەکانم قسەی لەسەر دەکەین. بۆ ئەوەی بکرێتە پرۆژە بڕیارو ھاووڵاتیان لێی سودمەندبن".
ڤالا ھەروەھا دەڵێ سێ بیرۆکەی ھەیە دەیەنەوێ بەپرۆژەیەک قوتابیانی زانکۆ و پەروەردە بکەن چونکە بەلای ئەوانەوە قوتابیان ئامانجن و ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردەش ئامرازنز زیاتر گوتی "کاردەکەین بۆ قەرەبوکرنەوەی قوربانیانی جینۆساید کە بەیاسا پێویستە حکومەتی عێراق ناچاربکرێ قەرەبووی زیانلێکەوتوانی کارەساتەکانی دەستی رژێمی پیشوو بکاتەوە، دەمانەوی مافە ئابوورییەکانی ئافرەتان بەپێی یاسا دەستەبەر بکرێ. بۆ ئەوەی ئافرەتان ھان بدەین بچنە بازاڕی کار".
پەرلەمانتارانی دیکە ئێستا چاوەڕوانن بچنە پەرلەمان، ئەوانیش بیرۆکەی جۆراو جۆریان لە بەرنامەدایە بۆیە نایانەوێ رووبەڕووی رەخنەی دەنگدەرەکانیان ببنەوە.
یەکێ لەوانە حاجی کاروانە لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئەو دەڵێ "کە چووینە ناو پەرلەمان یەکەم کارم لەگەڵ ھاوکارەکانم دەمانەوێ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەموار بکەینەوە، ھەروەھا دروستکردنی لیژنەی نەزاھە ھەموارکردنەوەی یاسایی کرێ نشینانە لەبەرژەوەندی کرێچیدابێ".
پرۆژە پێشکەشکردن پێویستی بەکەمتر لە ٧ ئەندامە، ھەر پرۆژەیەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێ خوێندنەوەی بۆ بکرێ دواتر رەوانەی دانیشتەکانی پەرلەمان دەکرێ، ئەگەر زۆرینەی ئامادەبووانی ناو ھۆڵی پەرلەمان ھاوڕابوون پرۆژەکە دەبێتە یاساو ئاراستەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێ. بۆ ئەوەی سەرۆکی ھەرێم ئیمزای لەسەر بکا و حکومەت کاری پێبکات.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢١ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەچوو ٢٩ لیست و ٢ ھاوپەیمانی کێبڕکێیان لەسەر ١١١ کرد پاش یەکلاییکردنەوەی دەنگەکان ئەنجامەکانی بەم شێوەبوو:
پارتی ٣٨. گۆڕان ٢٤. یەکێتی ١٨. یەکگرتووی ئیسلامی ١٠. کۆمەڵی ئیسلامی ٦ کورسی یان بەدەسھێنا.
ھەروەھا حیزبی شیوعی ١. بزووتنەوەی ئیسلامی ١. سۆسیالیست١. ئاراستەی سێیەم١ کورسیان مسۆگەرکرد. ١١ کورسی کۆتاش بۆ تورکمان و ئاشووری و ئەرمەن.
ھەڵبژاردنی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە مانگێک ھێشتا یەکەم دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمان سازنەکراوە،
لەو بارەوە تاریق جەوھەر راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ AA گوتی "وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، دیاری نەکراوە".
جەوھەر ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندنەوە پێویستە دادگای تەمیز رەزامەندبێ لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و تێبینی لایەنەکانی دیکەیش بەھەند وەبگرێن پاش ئەوە سەرۆکایەتیی ھەرێم داوا دەکات. لەماوەی ١٠ رۆژ پەرلەمان کۆببێتەوە.