Gökhan Varan
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە بارەى دووبارە بۆردومانكردنەوەى شارى بەردەى ئازەربايجان لەلايەن ئەرمينياوە، داواى لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد ناڕەزايەتى دەرببڕن.
لەو راگەيەندراوەى كە لە وەزارەتى دەرەوەى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە لە دواى ئەو هێرشە دڕندانەى دوێنێی ئەرمينيا، دووبارە لە هێرشێكدا لە دەرەوەى ناوچەى پێكدادان لەگەڵ ئازەربايجان لە شارى بەردە گيانلەدەستدانى ٢١ كەس و برينداربوونى زياتر لە ٧٠ كەسى ديكەى لێكەوتەوە.
راگەيەندراوەكە، جەختى لەوەش كردووەتەوە كە پێويستە هاوسەرۆكانى گرووپى مينسك و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ناڕەزايەتى و كاردانەوەى پێويست لەبەرامبەر ئەرمينيادا دەرببڕن.