Tevfik Durul
15 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەر دەستگیرکردنی كارمەندانى نووسينگەى ئاژانسى ئانادۆڵو لە قاهيرە، هەڵسوڕێنەری كاروبارى ميسر لە ئەنقەرە بانگهێشتى وەزارەتى دەرەوەى توركيا كرا.
بە گوێرەى ئەو زانيارييانەى كە لە سەرچاوەيەكى ديپلۆماسى بەدەستگەيشتوون، هەڵسوڕێنەری كاروبارى ميسر لە ئەنقەرە بانگهێشتى وەزارەتى دەرەوەى توركيا كراوە و ناڕەزايەتى توركيايان پێگەیاندووە.
شايەنى باسە، لە ساڵى ٢٠١٣وە كارى ديبلۆماسى نێوان ميسر و توركيا لە رێگەى هەڵسوڕێنەری كاروبارەوە بەڕێوەدەچێت.
- هەڵكوتانە سەر نووسينگەى ئاژانسى ئانادۆڵو لە قاهيرە
پۆليسى ميسر هەڵيانكوتايە سەر نووسينگەى ئاژانسى ئانادۆڵو لە قاهيرە، و چوار كارمەندی ئاژانسەکەیان دەستگیرکرد كە يەكێكيان توركە و بۆ شوێنێكى نادياريان بردن.
تیمەکانی پۆلیسی میسر کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی ناوخۆی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاهیرە و کامێراکانی چاودێرییان داخست و هێڵی ئینتەرنێتی نووسینگەکەیان بچڕاند.
ئەو تيمانەى كە پشكنينيان ئەنجامداوە، رەتيانكردۆتەوە هۆكارى هەڵكوتانەسەرەكە بۆ پارێزەرى ئاژانسى ئانادۆڵو روونبكەنەوە.