Zuhal Demirci
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
ئەنقەر - AA
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا حامى ئاكسۆى، رايگەياند ئەگەر يەكێتى ئەورووپا دەيەوێت ببێتە بەشێك لە خۆشگوزەرانى و سەقامگيرى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست ئەوە دەبێت راستگۆ بێت و پێويستە بانگەوازەكانى يەكتييەكە بۆ دانبەخۆداگرتن ئاراستەى يۆنان و ئيدارەى بەشى باشوورى قوبرسى رومى بكات.
ئاكسۆى، لە رێگەى نووسراوێكەوە وەڵامى پرسيارەكانى سەبارەت بە راگەيەندراوى كۆبوونەوەكەى دوێنێى ئەنجوومەنى يەكێتى ئەورووپاى دايەوە.
ئاكسۆى، جەختى لەوە كردەوە كە ئەو راگەيەندراوە دووبارە ئەوەى پشتڕاست كردەوە كە يەكێتييەكە هێشتا "دیلی ئاراستەكردنەكان و ئيبتزازەكانى ئەو دوو وڵاتەيە" و گوتى: "ئەگەر يەكێتى ئەورووپا دەيەوێت ببێتە بەشێك لە خۆشگوزەرانى و سەقامگيرى لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست ئەوە دەبێت راستگۆ بێت و پێويستە بانگەوازەكانى بۆ دانبەخۆداگرتن ئاراستەى يۆنان و ئيدارەى بەشى باشوورى قوبرسى رومى بكات".