Gökhan Varan
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى دەرەوەى توركيا، سەبارەت بەو راپۆرتهی كە لەلایهن كۆميسيۆنى باڵاى مافەكانى مرۆڤى سەربە نەتەوەيەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە، رايگەياند: "سەرجەم ئەو دەنگۆيانەى كە هيچ بنەمايەكيان نييە لهبارهی پێشێلكاریى مافەكانى مرۆڤ لەلايەن ئۆپۆزيسۆنى سووريا كە لەسەر زهوی شەڕدەكەن و ئەوەى دەربارەى ئەو گرووپانەيە لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و گرەنتى گەڕانەوەى ئاوارە سوورييەكان و ئەو رەخنە بێ بنەمايەى كە كۆميسيۆنى باڵاى مافەكانى مرۆڤ كە لەسەر ئەو دەنگۆيانە ئاراستەى وڵاتەكەمانى كردووە، رەتدەكەينەوە".
لە راگهیهنراوهكهی وەزارەتى دەرەوەى توركيادا، ئاماژە بەوە كراوە، كۆميسيۆنى سەربەخۆی لێكۆڵينەوەى نێودەوڵەتى له سووريا سەربە نەتەوەيەكگرتووەكان لە راپۆرتى وەرزیى كانوونى دووەم- حوزەيرانى ٢٠٢٠دا باسیان لهوهكردووه، رژێمى سووريا و بەناو "هێزەكانى سوورياى ديموكرات"ى سەر بە رێكخراوى تيرۆريستيى پەكەكە/يەپەگە تاوانى دژ بە خەڵكى سڤيل و پێشێلكاريى مافى مرۆڤیان ئهنجامداوه كە گەيشتووەتە ئاستى تاوانى جەنگ.
وهزارهتی دهرهوهی توركیا به گرنگییهوه تیشكی خستووهته سهر ئهوهی كە راپۆرتى كۆميسيۆنەكە بە راشكاویى پەيوەندیى نێوان كۆمیسیۆنهكه و بەناو "هێزەكانى سوورياى ديموكرات"ى سەر بە يەپەگە كە درێژكراوهی پەكەكەيە لە سووريا ئاشكراكردووه و له راگهیهنراوهكهیدا هاتووە: "لەگەڵ ئەمەشدا، ناونەهێنانى پەكەكە/پهیهده لە راپۆرتەكە كە لاى هەموو كەس ئاشكرايە ئەنجامدەرى هێرشە تيرۆريستييەكانن و خەڵكى سڤيل دەكەنە ئامانج، كەموكوڕييەكى گەورەيە".
هەروەها لە راگهیهنراوهكهدا هاتووە:
"باسنەكردنى هۆكارى سەرەكى ئەو پێشێلكارييانەى كە لە راپۆرتەكەدا هاتووە لە راگهیهنراوی كۆميسيۆنى باڵاى مافەكانى مرۆڤى سەربە نەتەوەيەكگرتووەكان، كە رژێمى سووريا و رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە/يەپەگەن قبوڵنەكراوە و بە توندیى سەركۆنەى دەكەين. بۆچوون و تانەكانمان لەسەر راپۆرتەكە، بە شێوەيەكى بەهێز لهسهر ئاستی نەتەوەيەكگرتووەكان تۆماردهكرێن".