Murat Temizer
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
كەشتيى گهڕان و پشكنین لهرێگهی توێژینهوهی لهرزین، باربارۆس خەيرەددين پاشا، بۆ بەردەواميدان بە كارەكانى لەو ناوچەيەى كە چالاكى تێدا ئهنجامدهدات، تاكو ١٨ى تشرينى يەكەم، ئاگاداركردنەوەيەكى دەريايى (navtex) راگەياند.
بەپێی راگەيەنراوەكە، ئەركەكانى كەشتييەكە لە ١٨ى ئەيلوولەوە تا ١٨ى تشرينى يەكەم بەردەوامدەبێت.
كەشتى باربارۆس خەيرەددين پاشا، لەگەڵ كەشتييەكانى "Tanux-1" و "Apollo Moon" لە رۆژهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست لە نزيك قوبرس لەو ناوچەيەى كە راگەيەنراوە كارەكانى گهڕان، پشنین و توێژینهوه ئهنجامدهدات.