Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
مۆسکۆ- AA
یەکەم تەوژمی گازی سروشتیی بۆ چین لەچوارچێوەی پرۆژەی بۆڕی گازی سیبریا کە لە رووسیاوە گازی سروشتیی دەگەیەنێتە چین لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا، دەست پێ دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن کۆمپانیای وزەی رووسی، گازپرۆمەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە رێککەوتننامەیەکی نوێی هاوپێچ بەو رێککەوتننامەیەی کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە نێوان سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چین، وانگ یلین و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی گازپرۆم، ئالێکسی میلەر ئەنجامدرابوو، واژووکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوەکراوە، هەریەک لە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی چین، شی جین پینگ لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکەدا ئامادەبوون و تێیدا هاتووە:
" لهچوارچێوهی ئهو رێككهوتننامەیهدا به تهواوبوونی پڕۆژهی بۆڕی گازی سروشتیی هێزی سیبیریا، كانوونی یهكهمی 2019 گازی سروشتیی رووسیا دهگاته چین".
راشگهیهنراوه كه كارهكانی بنیاتنانی هێڵهكه بهوپهڕی خێرایی بهردهوامه و بڕیاره لهو كاتهی دیاریكراوه، گازی سروشتیی رووسیا بگاته چین.
بڕیاره لهماوهی 30 ساڵدا له سایهی ئهو هێڵهدا، بڕی 38 ملیار مهترسێجا گازی سورشتی له رۆژههڵاتی رووسیاوه بگهیهنرێته چین.