Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2017
مۆسکۆ- AA
کۆمپانیای نەوتی رووسی، رۆزنەفت بڵاوی کردەوە کارەکانی کڕینی لەسەدا ٣٠ی پشکەکانی کیڵگەی گازی زوهر لە میسر لە لایەن کۆمپانیاکەوە تەواوبووە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن رۆزنەفتەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە رێککەوتننامەی کڕینی لەسەدا ٣٠ پشکەکانی کێڵکەگە کە هی کۆمپانیای وزەی ئیتاڵی، ئێنی بووە لەبەرامبەر یەک ملیار و ١٢٥ دۆلاردا، کۆتایی هاتووە.
بە پێی رێککەوتنەکە لە ئێستادا لەسەدا ٦٠ پشکەکانی کێڵگەکە هی کۆمپانیای ئێنی ئیتاڵییە و لەسەدا ٣٠ی هی رۆزنەفت و لەسەدا ١٠ی هی بریتش پێترۆڵیومە.
کۆمپانیای ئێنی ئیتاڵی گەورەترین کێڵگەی گازی لەناو دەریای ناوەڕاستدا کە کێڵگەی زوهرە لە ساڵی ٢٠١٥دا دۆزییەوە. مەزەندە دەکرێت کێڵگەکە نزیکەی ٨٥٠ ملیار مەترسێجا گازی سرووشتیی تێدا بێت.