Emre Ayvaz
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
ساكاریا- AA
به تاوانی "دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار یان به‌ڕێوه‌بردنی" سزای ١٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن به‌سه‌ر هالیس بایانجوك-دا سه‌پێنرا كه نازناوی "ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه"یه و بانگه‌شه ده‌كرا كه به‌ناو كاربه‌ده‌ستی باڵای رێخراوی تیرۆریستیی داعشه.
له دانیشتنی دووه‌مین دادگای تاوانه قورسه‌كاندا، تۆمه‌تبار، هالیس بایانجوك له‌رێگه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه له‌و گرتووخانه‌یه‌ی تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌شدارییكرد و پارێزه‌ره‌كه‌شی ئاماده‌بوو.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا، پارێزه‌ری تۆمه‌تبار قسه‌یكرد و داوای فراوانكردنی به‌دواداچوونه‌كانی كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌ی دادگا له بڕیارێكدا داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و بڕیاریدا فه‌رمان له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه ده‌ربكرێت.
داواكاری گشتیی كۆماریی داوایكرد به تاوانی "دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار یان به‌ڕێوه‌بردنی" تۆمه‌تبار به زیندانییكردن بۆ ماوه‌یه‌ك سزابدرێت كه له ١٥ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له ٢٢ ساڵ و شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا تۆمه‌تبار گوزارشته‌كانی پێشووی دووباره‌كرده‌وه و داوایكرد وه‌ك بێ‌تاوان بناسێنرێت.
هاوكات پارێزه‌ری تۆمه‌تبار، داوایكرد به‌مه‌به‌ستی به‌رگریی له‌خۆكردن ماوه‌یان بدرێتێ و ئه‌گه‌ر دادگاش بۆچوونێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه، ئه‌وا تۆمه‌تبار ئازادبكات و بێتاوانی رابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام دادگا فه‌رمانیكرد به‌وه‌ی كه به تاوانی "دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار یان به‌ڕێوه‌بردنی"، هالیس بایانجوك بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ و شه‌ش مانگ سزای زیندانییكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت و به ده‌ستگیركراوی بمێنێته‌وه.