Mümin Altaş
13 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە سەدهمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا تا دوایین هەناسەمان، هەوڵ دەدەین بۆ سەرخستنی خەباتی گەیاندنی تورکیا بەئاستی شارستانییەتی هاوچەرخ".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی ١٠٠ههمین ساڵیادی سەرکەوتنی ساکاریادا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەو سەرکەوتنەی لە ساڵی ١٩٢١دا لە شاری ساکاریا تۆمار کرا، تەنها سەرکەوتن نەبوو لە شەڕێکدا، بەڵکو یەکێک بوو لە خاڵەکانی وەرچەرخانی مانەوەی هەزار ساڵەی گەلی تورک لە ئانادۆڵودا.
ئەردۆغان گوتی: "نیشانی هەموو جیهانمان دا کە نە دەسەڵاتی وەکالەت، نە چەواشەکاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نە رێکخراوی تیرۆریستی و هەوڵی کودەتا ناتوانن لە بەرامبەر هێزی ئیرادەی گەلدا بوەستن".
سەرکۆماری تورکیا بەڵێنی ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە سەدهمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیادا تا دوایین هەناسەیان، هەوڵ دەدەن بۆ سەرخستنی خەباتی گەیاندنی تورکیا بەئاستی شارستانییەتی هاوچەرخ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەو سەرکەوتن و دەستکەوتانەش کرد کە لەئێستادا لە تورکیا بەدەستهاتوون و رایگەیاند "زۆرێک لە ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکانمان تێپەڕاند و گەیشتینە ئەمڕۆ، پشت بەخوا بە هەمان شێوەیش دەگەینە ئامانجەکانمان".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە گەلی تورکیا هەمیشە لایەنگری راستیی بووە و گوتی: "گەلەکەمان لە رۆژانی خەباتی نیشتیمانییەوە تا ئێستا، لەڕێگهی ئەو هەستە عیرفانییەی هەیبووە، هەمیشە هەڵبژاردەکانی بۆ خۆی و وڵاتەکەمان راست بوون".