Durmuş Genç
13 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2021
موغڵا- AA
لە پارێزگای موغڵا، پاسێکی گەشتیاریی خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا و لە ئاکامدا، کەسێک گیانی لەدەست دا و ٥٥ی دیکەش برینداربوون.
بهپێی زانیارییهكان رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان موغڵا-دهنیزلی رووی داوه، پاسە گەشتیارییەکە کە ژمارەیەک گەشتیاریی ئۆکراینی لە شارۆچکەی بۆدڕوم سەربە پارێزگای موغڵا بۆ شاری دهنیزلی دەگواستەوە خۆی کێشا بە پاسێکی قوتابخانەدا.
بەهۆی وەرگەڕانی پاسە گەشتیارییەکەوە، شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا و ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان، تەرمی شۆفێرەکەیان گەیاندە پزیشکی دادوەریی، ١٦ لە قوتابییەکانیش کە برینەکانیان سووک بوو هەرلە شوێنی رووداوەکە چارەسەریان بۆ کرا، بریندارەکانی دیکەش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی موغڵا و دەنیزلی.
برینی سێ لە بریندارەکان سەختە.