07 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
ساكاریا - AA
سه‌باره‌ت به رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كارگه‌ی یارییه ئاگرینییه‌كان له قەزای هه‌نده‌ك سنووری پارێزگای ساكاریا، چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران كه دووانیان ئافره‌تن.
تۆمه‌تباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌رپرس، پسپۆڕێكی ئاسایشی كار و دوو سه‌رپه‌رشتیاری وه‌ستان، دوای ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان له فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌كه ته‌واوبوو ره‌وانه‌ی دادگاكران و لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی ته‌واوبوو.
چوار تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن دادگای سزای قەزای هه‌نده‌ك-ه‌وه به تۆمه‌تی ''بوونههۆکاری گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاتر له كه‌سێك به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه'' ده‌ستبه‌سه‌ركران.
كاتژمێر ١١:١٥ی رۆژی سێی تهمووز، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی یارییە ئاگرینییەکان له پارێزگای ساكاریا كه رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی ١٥ دۆنمه و له دووری ٥٠ كیلۆمه‌تر له زۆر شوێنی شاره‌كه هه‌ستی پێ كرا، رووی دا. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢٢ كه‌س برینداربوون كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ریان بۆ كرا، له‌ئێستادا ته‌نها چوار كه‌س له برینداران لە نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رکردنیان درێژه‌ی هه‌یه.