Buket Güven,Abdullah Abdulmanaf Shukur
04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٠٤ ھەزار و ٦١٠ کەس، کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٢٠٦ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا و ھەژماری تایبەتی تویتەری وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە، ٢٠ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ٢٠٤ ھەزار و ٦١٠ کەس، کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٢٠٦ کەس.
راشگەیەندرا کە لە تورکیا، لە کۆتا ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٢١٤ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و کۆی ئەوانەی لەم ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٧٩ ھەزار و ٤٩٢ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "لەبارەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی لە چاودێری چڕدان، زیادبوونێک لە ئارادایە کە ھی رۆژانی پێشووە، شەپۆلی کەمبوونەوەی حاڵەتەکان لەسەرخۆیە".