04 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی میسر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-هه‌ڵۆ و چنگ-پڵنگ رایگه‌یاند كه ئیدانه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له دژی تیرۆر له‌لایه‌ن كه‌سێك كه به كوده‌تا هاتبێته سه‌ر حوكم و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانه كاروباری لیبای كردبێت به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له حه‌فته‌ری كوده‌تاچی هه‌م مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه.
ئاكسۆی به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه سه‌باره‌ت به راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری میسری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-هه‌ڵۆ و چنگ-پڵنگ كه له‌لایه‌ن توركیاوه له باكووری عێراق ئه‌نجام ده‌درێن.
له وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاكسۆیدا هاتووه: "تۆمه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری میسری عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ-هه‌ڵۆ و چنگ-پڵنگ و ئیدانه‌كردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له به‌رامبه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین كه له باكووری عێراق خۆیان حه‌شار داوه و جگه له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌مان هه‌روه‌ها ١٠ ساڵه سته‌م له هاووڵاتییانی عێراقیش ده‌كه‌ن و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری بۆ وڵاته‌كه‌مان له ناوچه‌كه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیدانه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له دژی تیرۆر له‌لایه‌ن كه‌سێك كه به كوده‌تا هاتبێته سه‌ر حوكم هه‌م مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه، ده‌ڵێت: " ئیدانه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له دژی تیرۆر له‌لایه‌ن كه‌سێك كه به كوده‌تا هاتبێته سه‌ر حوكم و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانه كاروباری لیبای كردبێت به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له حه‌فته‌ری كوده‌تاچی هه‌م مایه‌ی نیگه‌رانی و هه‌م مایه‌ی پێكه‌نینه. ئه‌و جۆره لێدوانه نابه‌رپرسیارانه رێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت له بری پشتیوانیكردنی گه‌لی عێراقی برا كه هه‌میشه له‌گه‌ڵیانین، خزمه‌ت به رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ی خوێن‌ڕێژ ده‌كات. ناكرێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری، ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیش ده‌كات. وه‌كو توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی گه‌لی عێراق كه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و پشتیوانانییه‌وه مافه‌كانیان زه‌وت ده‌كرێت و پێداگیرانه به‌رده‌وامیش ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".