Tuğçenur Yılmaz,1 23
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای بڕیاره‌كانی كۆنسه‌ی كاروباری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێستی یه‌كێتییه‌كه‌ی به "دووڕوویی و لێكدژیی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خستۆته سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆنسه‌ی كاروباری گشتیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له كۆبوونه‌وه‌ی ٢٦ی ئه‌م مانگه‌دا له‌باره‌ی توركیا و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه جارێكی دیكه یه‌كێتییه‌كه بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دا له‌باره‌ی توركیا و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دووره له راستییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌و بڕیارانه زیان به ستاتوی كاندیدبوونی وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌ندرێت. به هیچ جۆرێك مه‌رجی نوێ قبووڵ ناكه‌ین بۆ په‌یوه‌ندی بێواتای به‌رده‌وامیدان بۆ پرۆسه‌ی به‌شداریكردن له 'فراوانكردنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا' له نێوان هۆكار و ئه‌نجامدا".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.