Şerife Çetin
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
برۆكسل - AA
له ساڵی 2016دا له‌سه‌دا 43ی منداڵان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری هاتوونه‌ته دونیاوه.
به‌پێی دوایین زانیاریی نووسینگه‌ی ئاماری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له دایكبوون به به‌راورد به ساڵی 2000 ده‌وروبه‌ری له‌سه‌دا 15 زیادیكردووه.
پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رزترین رێژه‌ی منداڵانیان له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن به‌م شێوه‌یه‌یه؛ فه‌ڕه‌نسا (له‌سه‌دا 60)، بولگاریا (له‌سه‌دا 59)، سلۆڤینیا (له‌سه‌دا 59)، ئیستۆنیا (له‌سه‌دا 56)، سوید (له‌سه‌دا 55)، دانیمارك (له‌سه‌دا 54)، پرتوگال (له‌سه‌دا 53) و هۆڵه‌ندا (له‌سه‌دا 50). به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و منداڵلانی له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن زیاتره.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین رێژه‌ی له‌دایكبوونی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریان تێدایه بریتین له؛ یۆنان، كرواتیا و به‌شه رۆمیهكه قوبرس. له‌و وڵاتانه‌دا له‌سه‌دا 80ی منداڵان له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری له‌دایكده‌بن.