Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی بازاڕ له سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆیددا، به‌بڕی 4،3 ملیار یۆرۆ سزای گوگڵی دا.
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی بازاڕ له سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆید كه له ئامێره‌كانی مۆبایلی وه‌ك ته‌له‌فۆن و تابلێتی ژیردا به‌كاردێت، به‌ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی كه بڕی 4،3 ملیار یۆرۆیه سزای گوگڵی دا.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پێویسته گوگڵ له ماوه‌ی 90 رۆژدا شێوازی كاری بگۆڕێت.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ساڵی 2016دا، گوگڵی تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی به سیستمی كارپێكردنی ئه‌ندرۆید بازاڕ قۆرخ ده‌كات و یاساكانی ركابه‌رێتیی پێشێل ده‌كات.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.