Yusuf Hatip,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
بڕۆكسل - AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی (برێكسیت) له لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، تێرێزای مای و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، رایگه‌یاند "داواكارم له كورتترین ماوه‌دا به‌ریتانیا نیازی روون بكاته‌وه".
جان کلود یونکەر له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ی ئەنجوومەنی گشتی به‌ریتانیا كه ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجامیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه وه‌ك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه به قۆناغی ده‌نگدان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكسیت ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێككه‌وتنەی ئێستا لەبارەی برێكسیتەوە هه‌یه "باشترینه" و گوتی: "تاكه رێگا ئه‌وه‌یه بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به رێككه‌وتن".
- "با به‌ریتانیا نیازی روون بكاته‌وه"
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك دڵنیایی زیاتریان داوه به به‌ریتانیا و "نیاز باشیان خستووه‌ته‌ڕوو" و سه‌ره‌تای هه‌فته له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای نامه‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه.
جان کلود یونکەر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مه‌ترسیی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ رێككه‌وتن، له‌گه‌ڵ ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه‌دا زیادیكردووه و جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له پێناو ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌ی قۆناغی جیابوونهوهبن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راشیگه‌یاند، كات كه‌مبووه‌ته‌وه و گوتی: "داواده‌كه‌م به‌زووترین كات به‌ریتانیا نیازی خۆی روون بكاته‌وه".
- "كێ بوێریی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه بڵێت، چی تاكه چاره‌سه‌ره؟"
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر نه‌تواندرێت رێككه‌وتن ئه‌نجام بدرێت و هیچ كه‌سێك جیابوونه‌وه‌ی بێ رێككه‌وتنی نه‌وێت، ئه‌وكاته كێ بوێریی ئه‌وه‌ی ده‌بێت كه بڵێت، چی تاكه چاره‌سه‌ره؟".
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئەنجوومەنی گشتی به‌ریتانیادا، رێككه‌وتنه‌كه‌ی تێرێزا مای بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به 432 ده‌نگی نه‌خێر به‌رامبه‌ر 202 ده‌نگی به‌ڵێ ره‌تكرایه‌وه.