Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
پاریس – AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری هه‌یه دوای په‌سه‌ندنه‌كردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و یه‌كێتییه (برێكسیت) له لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه، به‌ریتانیا داوای كاتی زیاده بكات له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.
ماكرۆن له میانی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناوچەی گراند بۆوگتێرۆڵد لە شاری پاریس، به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشانه‌ی خۆپیشاندانی ئێلەگ زه‌رده‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت له لایه‌ن په‌رله‌مانی به‌ریتانیاوه، دوا.
ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له دوای ره‌تكردنه‌وه‌كه ئه‌گه‌ری سێ شت هه‌یه، یه‌كه‌میان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه كه ئه‌مه‌ش به زیانی به‌ریتانیا ته‌واو ده‌بێت.
دووه‌میشیان به‌ریتانیا داواكاری دیكه له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات و دیسانه‌وه دانوستانه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه ده‌ست پێ ناكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ری سێیه‌میش ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه داوای كاتی زیاده له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات.
ئیمانوێل ماكرۆن گوتیشی: "له‌وانه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتی دیكه په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌مه زۆر نادیاره و نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له دوای ده‌نگدانه‌كه گوشار له لایه‌ن به‌ریتانیاوه ده‌كرێت و گوتی: "ریفراندۆم له ده‌ره‌وه‌ڕا له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌لاڕێدا برا كه هه‌واڵی درۆیان هه‌ڵده‌به‌ست".
له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئەنجوومەنی گشتی به‌ریتانیا، ٢٠٢ په‌رله‌مانتار به به‌ڵێ و ٤٣٢ په‌رله‌مانتاریش ده‌نگی ره‌تكردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت به‌كارهێنا.