Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
17 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند "دوای دوو ساڵ و شەش مانگ ئێستا كاتی كۆبوونه‌وه، پێشینه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه".
تێرێزا مای كه دوای پێشنیازی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی به‌ریتانیا، پارتی كرێكاران بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانەوە، دووباره متمانه‌ی پێدرایه‌وه له سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ پارتی لیبرال دیموكرات و ئه‌و پارتانه‌ی له په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی سكۆتلاند و وێڵز ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی بنیاتنه‌ریان له‌باره‌ی برێكسیت ئه‌نجامداوه و گوتی: "دوای دوو ساڵ و شەش مانگ ئێستا كاتی كۆبوونه‌وه، پێشینه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه".
تێرێزا مای باسی له‌وه كرد كه زۆرینه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا داوای كاركردن به ئه‌نجامی ریفراندۆمی برێكسیت ده‌كه‌ن كه له 2016دا ئه‌نجامدرا.
سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی برێكسیت كه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رۆژی سێشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه تێرێزا مای گوتی: "په‌رله‌مانتاران یه‌كلاییان كرده‌وه كه چی ناخوازن. ئێستا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر دیاری بكه‌ین كه په‌رله‌مان چی ده‌خوازێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رگای واڵایه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارتی كرێكاران، جێرمی كۆربین له‌باره‌ی سیاسه‌تی برێكسیت.
رێككه‌وتنی برێكسیت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون له ده‌نگدانێكدا له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به 432 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 202 ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها پێشنیازی پارتی كرێكاران بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له حكوومه‌ته‌كه‌ی تێرێزا مای، به 325 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 306 ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
به‌ریتانیا له 23ی حوزه‌یرانی 2016دا له ریفراندۆمێكدا بڕیاری دا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاببێته‌وه.