یارمەتی مانگی سووری توركی بۆ ئاوارەکانی مووسڵ
مانگی سووری توركی له‌رێی دابه‌ش كردنی زۆپا و جلی زستانه‌وه یارمه‌تی ئاوارەکانی كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شامی دا.
Arbil
مووسڵ - AA
مانگی سووری توركی له‌رێی دابه‌ش كردنی زۆپا و جلی زستانه‌وه یارمه‌تی ئاوارەکانی كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شامی دا.
سه‌رۆكی وه‌فدی یارمه‌تیی مرۆیی عێراقی مانگی سووری توركی ئوتكو ئاكباش له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێداویستیان به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر دابه‌ش كردووه.
ئاكباش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی زستانه‌وه ئاوارەکانی مووسڵ له‌و كه‌مپانه‌دا پێویستیان به یارمه‌تییه و گوتی، ''مانگی سووری توركی ئه‌مڕۆ له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شامی مووسڵ به‌شی یه‌ك هه‌زار كه‌س جلوبه‌رگی زستانه و، گه‌رمكه‌ره‌وه بۆ ٢٠٠ سه‌رخێزانیان دابه‌ش كردووه''.
ئاكباش باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان وه‌ك مانگی سووری توركی به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌ش كردنی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاوارەکانی مووسڵ و رایگه‌یاند به‌پی پێویست له كه‌مپه‌كانی مووسڵ، هه‌ولێر و كه‌ركووكدا خۆراك و جلوبه‌رگ و پێداویستی پاككه‌ره‌وه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٠١٤دا له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوان به‌هۆی پێكدادانه‌كانه‌وه ناچار بوون له كه‌مپه‌كاندا بژین، مانگی سووری توركی یارمه‌تییه‌كانی خۆی بێ وه‌ستان به‌سه‌ر كۆچبه‌ره ناوخۆییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن