سه‌رۆكوه‌زیرانی یۆنان متمانه‌ی پێدرایه‌وه
- حكوومه‌تی یۆنان، به‌سه‌رۆكایه‌تی ئەلێکسیس چیپراس له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و له ده‌نگدانێكدا توانی پشتگیری ١٥١ په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنته‌وه.
Atina
ئه‌سینا - AA
حكوومه‌تی یۆنانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئەلێکسیس چیپراس متمانه‌ی پێدرایه‌وه.
دوای جیابوونه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی حكوومه‌ت متمانه‌ی حكوومه‌ت كه‌م بوویه‌وه و ئه‌مه‌ش له‌نێو په‌رله‌ماندا مشتومڕی دروستكرد.
له په‌رله‌مان له كۆی ٣٠٠ كورسی، توانی له‌سه‌روو ١٥٠ ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و جارێكی تر متمانه درایه‌وه به حكوومه‌ته‌كه‌ی.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا، ١٤٨ په‌رله‌مانتار ده‌نگی نه‌خێریان به‌كارهێنا و یه‌ك په‌رله‌مانتاریش به‌شداری نه‌كرد له ده‌نگدانه‌كه‌دا.
به‌پێی ده‌ستوری یۆنان ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی حكوومه‌ت زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌شداربوو ده‌نگی متمانه پێی بدەنەوە.
له په‌رله‌ماندا ئەلێکسیس چیپراس گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به ئامانجی ته‌واوكردنی هه‌وڵه مێژووییه گرنگه‌كانی سه‌ركێشیكردووه و گوتی: ''له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و كاره هه‌ستیارانه‌ی كه هێشتا ته‌واو نه‌كراون، به‌ره‌وپێشچوون رووبدات. به وه‌رگرتنی متمانه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتارن بۆبه‌ره‌وپێشچوون تا تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ پێویستمان به زۆرینه‌ی ره‌ها هه‌یه''.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی نوێی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا متمانه دانه‌وه به واتای پشتگیری ئه‌و حكوومه‌ته دێت كه چوار ساڵه وڵاتی كردۆته وێرانه، و ''رێككه‌وتنی ناو''ی له نێوان خۆی و مه‌قه‌دۆنیا ئه‌نجام داوه و داواشی كرد كه ده‌نگی نه‌خێر بده‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن