Hatice Şenses Kurukız
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به توندی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی ئیدانه كرد كه شه‌وی رابردوو له شاری مانچسته‌ر ناوەڕاستی به‌ریتانیا روویدا.
ئه‌ردۆغان له مه‌ڕاسیمی ده‌رچوونی خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی ئیستانبوڵ كه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی هالیچ به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناو هۆڵی كۆنسیرت له شاری مانچسته‌ر ناوەڕاستی به‌ریتانیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ویستم باس له‌وه بكه‌م كه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیهم كردووه كه له شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا روویدا. وه‌ك توركیا هاوبه‌شی خه‌می ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا و گه‌لی ئینگلیزین كه به پێی ئاماره به‌راییه‌كان له‌و هێرشه‌دا 22 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و، 59ی دیكه‌ش برینداربوون. ده‌مه‌وێت لێره‌دا ئاماژه به‌وه بكه‌م كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی له پاڵ هه‌موو وڵاتان بووین له پال بهریتانیاشین".