Zana Natık Kerem
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی هۆشداری دا لەوەی گرووپە چەكدارە ناوخۆییەكان بێ ئەوەی ناویان بهێنێت بە ناوی مەزهەب هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەكەن دووپاتی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان توانای رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەیان هەیە كە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات دەكەن.
ئەم قسانەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی هات كە لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازی كرد.
حەیدەر عەبادی گوتی: "هێزە ئەمنییەكان عێراق بە درێژایی ساڵانی رابردوو، لە دژی تیرۆر شەڕیان كردووە و شارەزاییەكی باشیان لەو بوارە پەیدا كردووە، بۆیە ئێستا توانای رووبەڕووبوونەوەی هەر گرووپێكی چەكدارییان هەیە كە هەوڵ بدەن هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هاووڵاتییان و وڵات دروست بكەن".
بە پرسیاركردنەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی: "بۆچی پێشێلكردنی یاسا؟ ئەو لایەنە كێیە كە رێگەی مۆڵەتی چەك هەڵگرتنی داوە؟ جەخت دەكەینەوە كە پێویستە چەك تەنها لەدەست هێزە ئەمنییەكاندا بێت و هەر كەسێك هەوڵ بدات مەزهەبگەرایی وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان و وڵات بەكار بهێنێت ئەوە لە دەرەوەی یاسا هەژمار دەكرێت و لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا دەكەین".
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەش دا كە هەندێك دەیانەوێت بە بیانووی پێشێلكردنی یاسا سووكایەتی بە هێزە ئەمنییەكان بكەن بەڵام حكوومەتی لێكۆڵینەوەی لەو پێشێلكارییانە كرد كە روویان داوە".
ئەم قسەیەی عەبادی دوای ئەو ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو بە هۆی شەڕە قسەوە، گرووپێكی چەكداری شیعە لە شەقامی فەڵەستین ناوەڕاستی بەغدا ئەفسەر و مفەوەزێكی پۆلیسیان كوشت و دووی دیكەشیان بریندار كرد.
سەبارەت بە سەردانەكەی وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح بۆ عێراق، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد كە بە مەبەستی تاوتوێكردنی جێگركردنی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دا، وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح سەردانی عێراق كرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، عەبدولجەبار لعێبی بە وردی لە بارەی ئەو بابەتەوە گفتوگۆیان كردووە.
دوێنێ دووشەممە وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح سەردانی عێراق كرد و بە جیا لەگەڵ سەرۆكوەزیران، حەیدەر عەبادی و وەزیری نەوت، عەبدولجەبار لعێبی كۆبووە.
سەبارەت بە شەڕەكانی دژبە داعش، حەیدەر عەبادی گوتی: "ئۆپەراسێۆنە سەربازییەكان دژبە داعش بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە پێشڕەوییەكانیان بۆ كوشتنی تیرۆریستان لە هەر شوێنێك دا بن".