Halil İbrahim Sincar
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
لەشارۆچکەی میدیاتی سەربە پارێزگای ماردین لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی پەکەکە بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لەشارۆچکەکە، ژمارەیەک کەس برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، چەکدارانی پەکەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لەشارۆچکەی میدیات کە دەکەوێتە گەڕەکی باهچەلی ئەڤلەری شارۆچکەکە.
لەئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون و بە ئۆتۆمبیلەکانی فریاکەوتنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەمە جگە لەوەی بەهۆی هێزی تەقینەوەکەوە، ژمارەیەک بینای دەورووبەر زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.