Ertuğrul Subaşı,Dilara Karataş
20 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو سه‌باره‌ت بهئهركداركردنهكان بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره شاره‌كانی دیاربه‌كر، ماردین و وان رایگه‌یاند ''ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن نه‌رمی بنوێنین به‌رامبه‌ر تیرۆر به هه‌ڵه‌داچوون. زۆر هه‌ڵه‌یه چاوه‌ڕوان بیت ده‌وڵه‌ت، رێساكان، یاسا و ده‌ستوور بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن به تایبه‌تی له شاره‌وانییه‌كاندا به ده‌نگی حه‌ڵاڵی گه‌ل تیرۆر و تیرۆریزم بكه‌ن به ناوه‌ند''.
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی چوونی بۆ ''كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆچی ئه‌نقه‌ره'' كه له ماڵی پارێزگاكانی گۆلباشی به‌ڕێوه‌چوو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و باسی له‌و گۆڕانكاریانه كرد كه له سێ شاره‌وانی گه‌وره‌شار كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌و به‌ره‌یه‌وه گیراون.
سوله‌یمان سۆیڵو گوتی: ''ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانن نه‌رمی بنوێنین به‌رامبه‌ر تیرۆر به هه‌ڵه‌داچوون. زۆر هه‌ڵه‌یه چاوه‌ڕوان بیت ده‌وڵه‌ت، رێساكان، یاسا و ده‌ستوور بێده‌نگ بن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن به تایبه‌تی له شاره‌وانییه‌كاندا به ده‌نگی حه‌ڵاڵی گه‌ل تیرۆر و تیرۆریزم بكه‌ن به ناوه‌ند''.
وه‌زیری ناوخۆی توركیا هه‌روه‌ها گوتی: ''ده‌وڵه‌ت، یاسا و دیموكراسی كارده‌كه‌ن و قۆناخه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن له نێوان تیرۆر و دیموكراسییدا رێگایه‌كی شه‌رعیی بكه‌نه‌وه، كاری نابه‌رپرسیارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. گرنگترین ئه‌ركی یاسا و دیموكراسی، ئه‌وه‌یه کە ئه‌و ده‌نگه پاكه‌ی خه‌ڵك داویه‌تی بۆ سوودگه‌یاندن به تیرۆر به‌كارنه‌هێندرێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو راشیگه‌یاند کە ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن دیموكراسیی و هه‌ڵبژێردران بخه‌نه بواری لێخۆشبوو‌ن له تیرۆر، به‌دڵنیایییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن و گوتی:
"به‌تایبه‌تی له رێگه‌ی شاره‌وانییه‌كانه‌وه، هه‌وڵدراوه توركیا بكرێته ناوه‌ندی تیرۆر. یاساكان، ده‌ستوور، یاساكانی شاره‌وانی وه‌ڵامێكی ئه‌مه‌ی دایه‌وه، گوتی 'جارێكی دیكه ئه‌مه دووباره مه‌كه‌نه‌وه'، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دیموكراسی و یاسا په‌كبخه‌ن، به‌واتای وشه ئه‌وانه‌ی سه‌ره سه‌رێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت دیموكراسییه‌كه‌مان به‌كاربهێنن، خه‌ریكن ده‌نگی حه‌ڵاڵی گه‌ل له‌كه‌دار ده‌كه‌ن".