Ata Ufuk Şeker,reva
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
برۆكسل - AA
باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌خشینی ڤیزه به هاووڵاتیانی به‌ریتانی بۆ دوای جیابوونه‌وه‌ی ئینگلته‌ره (برێكسیت).
كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه باڵیۆزانی وڵاتانی ئه‌ورووپا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێدانی مافی گه‌شت به هاووڵاتیانی به‌ریتانیا له ناوچه‌ی شنگن بۆ دوای برێكسیت و به‌و پێیه‌ش ده‌توانن له ١٨٠ رۆژدا گه‌شت بكه‌ن بۆ ٩٠ رۆژ به‌بێ ڤیزا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ده‌سه‌ڵات دراوه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی كۆنسه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا كه گفتوگۆ بکات له‌نێو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا له‌سه‌ر پرسه‌كه‌و له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپاشدا ده‌بێت وابه‌سته بن به مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه به‌رامبه‌ر به‌خشین له ڤیزه، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوای ڤیزای كرد ئه‌وا ته‌واوی یه‌كێتیه‌كه به شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ڵامیان ده‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به پرۆسه‌كه، ده‌بێت له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت.