Hemn Osman
30 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2015
سهرۆكی پهرلهمانی یهكێتی ئهورووپا دۆناڵد توسك، ئاماژهی بهوه كرد كه وهستاندنی لێشاوی كۆچبهران بۆ ئهورووپا گرنگه و گوتی: "لهم خاڵهدا هاوكاری توركیا دهكرێت و سندووقێكی هاوكاری بهبڕی سێ ملیار یۆرۆ دادەمەزرێت".
لە كۆتایی لوتكەی یەكێتی ئەورووپا-توركیادا، كە لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بەڕیوە چوو، توسك رایگەیاند "ئەم لوتكەیە پەیوەست بوو بە زیندووكردنەوەی پەیوەندیەكانمان لەچوارچێوەی رۆژمێرێكدا، هەڕەشەی تیرۆر و بابەتەكانی بە پەلە. لەگەڵ ئەوەشدا لوتكەیەكی زۆر بەسوود بوو".
توسك، ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە لە لوتكەكەدا باسیان لە بابەتی پەنابەران كردووە و گوتی: "یەكێتی ئەورووپا ئەركی خۆیەتی سنوورەكانی بپارێزێت. چاوەڕوانی لە كەس ناكەین سنوورەكانمان بۆ بپارێزێت".
سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەورووپا دۆناڵد توسك، باسی لەوەش كرد كە ئەوان خوازیاری سەرلەنوێ زیندووكردنەوەی پرۆسەی بەشداری كردنی توركیان لە یەكێتی ئەورووپادا و گوتی: "كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێت بۆ كردنەوەی بەندی 17مین، ئەویش لە ژێر ناوی سیاسەتەكانی دارایی و ئابووری. هەروەها كاری دیكەش دەكرێت بۆ كردنەوەی بەندەكانی دیكە".
توسك، ئەوەشی خستە روو كە چاوەڕوان دەكەن ساڵی 2016، ساڵی كلیكی پەیوەندیەكانی توركیا - یەكێتی ئەورووپا بێت و گوتی: "پێوانەكان وەك یەكن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو كۆبوونەوانەی توركیا بەشداریان تیدا دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا رێككەوتن لەسەر پاكیچێك كراوە و بەردەوامی بە پرۆسەكە دەدرێت".
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەورووپا جین-كلاودی جەنكەر رایگەیاند "پەیوەندی لەنێوان رێككەوتنی قبووڵ كردنەوە و سەربەستی ڤیزەدا هەیە. بەیەكەوە بەردەوام دەبین لەسەر هەڵسەنگاندنی، گەر هەموو مەرجەكان جێبەجێ كران، لەو باوەڕەدام كە هەڵگرتنی ڤیزا لە وەرزی پایزی 2016دا بچێتە بواری جێبەجی كردنەوە".
جەنكەر، ئاماژەی بە گرنگی كۆبوونەوەكە كرد و گوتی: "كۆبوونەوەیەكی گرنگمان ئەنجامدا لەبارەی رۆژەڤێكی گرنگەوە، كە ئەویش خۆی لە هەڵویستێكی هاوبەش دەبینیتەوە سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران".