reva haci
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له برێكسیتی رێكنهكهوتوو، په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پرۆژه یاسایه‌كی قبوڵ كرد.
پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتی كرێكاران كارۆلین سپهلمان-ه‌وه پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا‌و به‌كۆی 318 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 310 ده‌نگ قبوڵ كرا.
پرۆژه‌كه ئه‌مرۆ له په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ''په‌رله‌مان هه‌موو جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ چوارچێوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كان له داهاتوودا ره‌ت ده‌كاته‌وه".
پرۆژه‌كه پێشنیاری كردووه له ئه‌گه‌ری نیشان نه‌دانی هه‌ر جۆره ره‌زامه‌ندییه‌ك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی برێكسیته‌وه تا كۆتایی شوبات له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌وا حكوومه‌ت داوا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات كه مێژووی برێكسیت دوا بخات.
پرۆژه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به په‌یوه‌ستیی حكوومه‌ته‌وه تێدا نییه به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكرێت.
به‌پێی پرۆسه‌ی ئاسایی، پویسته به‌ریتانیا له ٢٩ ی ئازاردا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیا بێته‌وه.