İslam Doğru,reva haci
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
ده‌ركه‌وت كه په‌یمانگای دوورگه‌كانی ئاشتی (Peace Islands Institute) كه یه‌كێكه له ده‌زگا گرنگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی و باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه یارمه‌تیی بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوی فه‌تۆ كۆده‌كاته‌وه كه دوای هه‌وڵه كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ١٥ی ته‌مموزی توركیا هه‌ڵهاتبوون بۆ یۆنان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی له سایتی ئینته‌رنێتی "Embrace Relief" سه‌ر به فه‌تۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، زانیاری ورد سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و هاوكاری بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆ كه له یۆنان گیرساونه‌ته‌وه، ئاشكرا ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له ٩ ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ئامانجیانه ١٥ هه‌زار دۆلار كۆبكه‌نه‌وه. له‌به‌شێكی سایته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه و له ٥١هه‌مین رۆژی‌دا ته‌نیا ١٢ هه‌زار و ٦٤ دۆلار كۆكراوه‌ته‌وه.
ئامانج له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش یارمه‌تیدان و ره‌وانه كردنییه‌تی بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌رێی پۆستی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.