reva haci
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ی واشنتۆن سه‌رجه‌م ماڵ و داراییه‌كانی ڤێنیزوێلای له ئه‌مریكا خسته ژێر كۆنترۆڵی خوان گوایدۆ كه وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ناسێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی‌دا هاتووه كه ته‌واوی ماڵ و دارایی و كه‌لوپه‌له‌كانی ڤێنیزوێلا له ئه‌مریكا خراونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتیی ئه‌و وڵاته ناساندووه.
له‌به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له ٢٣ی كانوونی دووهه‌مدا به‌ره‌سمی دانی نابوو به گوایدۆدا، ئیتر نیكۆلاس مادۆرۆ له‌چاو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا هیچ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ته‌واوی دارایی و كه‌لوپه‌له‌كانی ڤێنیزوێلا له نێو بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكی و دامه‌زراوه داراییه‌كانی تر چوونه‌ته ده‌ستی ئیداره‌ی گوایدۆ به سیفه‌تی "نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی ڤێنیزوێلا".