Mohamad Misto,Selen Temizer,Mohammed Baqi Hussein
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای سووریای ئازاد كه ئه‌مریكا له باشووری سووریا پشتیوانیی ده‌كردن و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر یارمه‌تییه‌كانی راگرت، ئێستا سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به مه‌شقكردن به‌و هێزانه كردووه.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ گرووپه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له باشووری سووریا بڕی. له‌به‌رئه‌وه له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌د كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، باڵاده‌ست بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازیی تهنەف له نزیك سنووری سووریا-عێراق-ئوردون و له‌نێو خاكی ئوردونیشدا ده‌ستی به مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌ستپێكرده‌وه.
گرووپه‌كانی سوپاكه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌ڕكه‌ره عه‌ره‌به‌كانی خستووه‌ته نێو ریزه‌كانی.
هاوكات راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی دژبە داعش هاوكاریی ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان و كارمه‌ندانی هه‌واڵگری ده‌كه‌ن له مه‌شقه‌كاندا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا دژبە خانه نووستووه‌كانی داعش و گرووپه‌كانی سه‌ربه ئێرانه له ناوچه‌كه‌دا.