Zana Natık Kerem
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
خەرتوم ــ AA
بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەردا، رێککەوتنی کۆتایییان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە قۆناغی راگوزەردا واژووکرد.
راگەیەندرا کە رێککەوتنەکە لە لایەن ھەریەک لە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر، محەمەد حەمدان داقلو و نوێنەری ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان، ئەحمەد رەبیع واژووکراوە.
لای خۆیەوە سەرکردە لە ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان، ئیبراھیم ئەمین رایگەیاند کە رێککەوتنەکە سێکتەرەکانی حکومڕانی لە قۆتاغی راگوزەردا دەگرێتەوە.
ئیبراھیم ئەمین گوتیشی: "رۆژی ھەینی داھاتووش رەشنووسی دەستوور بۆ قۆناغی راگوزەردا واژوو دەکرێت".
ھاوکات نوێنەری یەکێتیی ئەفریقا، محەمەد حەسەن لبات کە ئامادەیی واژووکردنی رێککەوتنەکە بوو رایگەیاند کە رێککەوتنەکە لە ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەردا، بەدی ھاتووە.
پێشتر ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان و ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر بە مەبەستی گەیشتن بە رەشنووسی کۆتایی سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لە قۆناغی راگوزردا، کۆبوونەوە.
سەرچاوەیەک لە ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر رەزامەندی لەسەر ھەموارکردنەوەی ئەو خاڵانەی نێو رەوشنووسی رێککەوتنەکە نیشانداوە کە ھێزەکانی راگەیاندنی ئازادی و گۆڕان تێبینی لەسەر ھەبوو.