Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
له‌نده‌ن – AA
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داواكاری سه‌رۆكوه‌زیران، تێرێزا مای په‌سه‌ندكرد بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) پشتگیری بكەن.
داواكارییه‌كه‌ی تێرێزا مای كه پێشنیاز ده‌كات له بری مادده‌ی رێوشوێن بۆ رێككه‌وتنی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت) مادده‌ی "میكانیزمی جێگره‌وه" دابندرێت له لایه‌ن په‌رله‌مانتاری سەربە پارتی پارێزگاران، گراهام برادی پێشكه‌شكرا و به ده‌نگی ٣١٧ په‌رله‌مانتار له‌به‌رامبه‌ر ٣٠١ ده‌نگی دژدا په‌سه‌ند كرا.
هه‌روه‌ها پێنج له‌و شه‌ش داواكاریه‌ی دیكه‌ش له په‌رله‌مان ره‌تكرانه‌وه كه ده‌نگیان له‌سه‌ر درا.
- قۆناغی دواتر
سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای به سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای راگه‌یاندبوو كه ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ ده‌ستبكه‌نه‌وه به دانوستانه‌كان له‌باره‌ی برێكسیت.
سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه تێرێزا مای "له نزیكترین كاتدا" رێككه‌وتنی گۆڕدراو پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات و له ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌شدا رۆژی دواتر پێشنیازێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له داواكارییه‌كاندا بكات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا، تێرێزا مای رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تاكو ١٣ی شوبات له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی نوێ پێشنیازێكی راشكاو بۆ گۆڕانكاری له داواكارییه‌كاندا پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات.