Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی دژبه داعش به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن له شه‌شی شوباتی داهاتوو له واشنتۆن ئه‌نجام ده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، نوێنه‌رانی 79 وڵاتی ئه‌ندام لە هاوپه‌یمانیه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له‌و كۆبوونه‌وه یه‌ك رۆژیه‌دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ میوانداری ده‌كات دوایین خاڵ كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا و عێراق پێیگه‌یشتوون به شێوه‌یه‌كی گشتگیر تاوتوێ ده‌كرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌ك نوێنه‌ری تورکیا به‌شدار بێت، تاوتوێی رێوشوێنه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌و وڵاتانه‌ی ئاماژه‌یان پێكرا به‌هێز نه‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و شه‌به‌كانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ریكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش دووباره له سووریا و عێراق سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن بۆ له ناوبردنی دوایین به‌شی داعش كه ماوه، له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ئامانجه جیهانییه‌كانی".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌وه "هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری" درێژه‌ی پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پاش شكستپێهێنانی داعش ئه‌وانه‌ی له سووریا ده‌ربه‌ده‌ربوون خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
دوایین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژ به داعش، له 12ی ته‌مووزی 2018دا له بڕۆكسل به‌ڕێوه‌چوو.