Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
واشنتۆن – AA
سكرتێری گشتیی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ویڵسۆن رایگه‌یاند كه كڕینی مووشه‌كی ئێس-٤٠٠ له لایه‌ن توركیاوه وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندام له ناتۆ كێشه‌ی لێناكه‌وێته‌وه و وڵاته‌كه‌یشی به‌شێكه له‌و كێشه‌یه‌ی له ئاكامی كڕینی سیسته‌می ئێس-٤٠٠ له رووسیا ده‌كه‌وێته‌وه.
سكرتێری گشتیی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ویڵسۆن له میانی به‌شداریكردنی له پانێڵی "به‌هێزكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌مریكا" كه ئه‌نجوومه‌نی ئه‌تڵانتیك رێكی خستبوو، قسه‌ی كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه ویڵسۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان نیگه‌رانی كێشه دروستبوونن له كارپێكردنی سیسته‌مه‌كان پێكه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری له‌گه‌ڵ توركیا كۆبوونه‌ته‌وه و گوتی: "به تایبه‌تی له‌ڕووی ئه‌و شوێنه‌ی كه فڕۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه‌كانی لێ جێگیركراوان له توركیا، كێشه‌ی كارپێكردن هه‌یه. ئه‌وان لەنێو ناتۆدان و له هه‌مان كاتدا فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی له‌وێن وه‌ك فڕۆكه‌كانی ئێف-٣٥. توركیا هاوبه‌شی ئێف-٣٥ه، به‌ڵام نامانه‌وێت ئه‌و فڕۆكانه له نزیك ئێس-٤٠٠هكان بن. كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامن و هیوادارین به‌ر له راده‌ستكردنی ئه‌و فڕۆكانه توركیا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه "كڕینی ئێس-٤٠٠ له لایه‌ن توركیاوه له‌نێو ناتۆدا كێشه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه"، ویڵسۆن گوتی: "نا، پێموانییه. ئه‌و كێشانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ناتۆوه نییه. ده‌خوازین هه‌موو كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناتۆ به هاوبه‌شی كار بكه‌ین و رۆڵی تیمێك ببینین كه نه‌بنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه. ئه‌و ره‌وشه له شوێنانی دیكه‌یش هه‌یه. هه‌ندێكجار ئه‌مریكاش به‌شێكه له كێشه‌كه. بۆ نموونه ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانانمان داوای كڕینی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كه‌ن كه به كۆنتڕۆڵ له دووره‌وه كاریان پێ ده‌كرێت. به هۆی سنوورداركردنی هاوردهكردنهوه ناتوانین ئه‌وانه بفرۆشین. له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان ناچار ده‌كه‌ین كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی هه‌واڵگری، چاودێری و پشكنین له چین بكڕن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌و كێشانه".
هێزه‌ر ویڵسۆن به پێویستی زانی سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردن به‌جۆرێك رێكبخرێته‌وه كه ئه‌مریكا بتوانێت یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌كانی بدات و به پیر داواكارییه‌كانیانه‌وه بێت.
به هۆی سنوورداركردنی فرۆشتنی چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی زیان به سه‌روه‌ری سه‌ربازی ئیسرائیل نه‌گات، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له چین ده‌كڕن.
ئه‌مریكا كڕینی سیسته‌می ئێس-٤٠٠ له لایه‌ن توركیا وه‌ك پاساو به‌كارده‌هێنێت بۆ پێنه‌دانی مووشه‌كه‌كانی جۆری پاترۆیت.