Tuğrul Çam
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و شانده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ڤیزه‌ی سه‌ربه‌ستی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی ئه‌نجام ده‌دات.
شانده‌كه كه گفتوگۆ له‌باره‌ی ڤیزه‌ی سه‌ربه‌ست ده‌كات، رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی له ئه‌نقه‌ره دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. شانده‌كه دوای ئه‌وه‌ی لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه ده‌كات كه توركیا له مانگی شوباتدا پێشكه‌شی كرد له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی ڤیزه، به‌درێژایی دوو رۆژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی کاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له حكوومه‌تی توركیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش له‌سه‌ر بابه‌ته ته‌كنیكیه‌كان ده‌بن.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، باسی له‌وه كرد كه شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كاروباری ناوخۆی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، سیمۆن مۆردیو، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له ئه‌نقه‌ره بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كات له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێشخستنی هه‌ندێ بابه‌تی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نی توركیه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
لایه‌نی توركی، مانگی شوبات به‌ڵگه‌ی كاری له‌باره‌ی ڤیزای سه‌ربه‌ست راده‌ستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد. توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 72 مه‌رجی جێبه‌جێكردووه بۆ هه‌لگرتنی ڤیزا، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باس له‌وه ده‌كات كه توركیا 65 مه‌رجی جێبه‌جێ كردووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ندێک له‌و بابه‌تانه‌ی رێككه‌وتن نییه له‌سه‌ری چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانتر ده‌بێت، یه‌كێك له‌وانه به‌كارهێنانی پاسپۆرتی بایۆمێتریكه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی چاره‌سه‌ریان قورستره بریتین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی زانیاری كه‌سی، بۆ ئه‌وانه پێویست به گۆرینی یاسا ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لایه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌لگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ توركیا له قۆناغی یه‌كه‌مدایه، له‌وانه‌یش سه‌ره‌تا قۆناغی ته‌كنیكیه. هاوكات كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوای ته‌واوكردنی هه‌ر 72 مه‌رجه‌كه ده‌كات كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
دوای قۆناغی ته‌كنیكی، پێویسته كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به راپۆرتێك به وڵاتانی ئه‌ندام رابگه‌یه‌نێت كه مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ كراون و، پێشنیاری جێبه‌جێكردنی ڤیزای سه‌ربه‌ست بكات. دوای ئه‌وه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و دادی وڵاتانی ئه‌ندام پێكدێت داوای رێككه‌وتن ده‌كات بۆ ڤیزای سه‌ربه‌ست. دواتر بابه‌ته‌كه ده‌چێته په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و پێویسته له‌وێ به‌ڵگه‌كه په‌سه‌ند بكرێت.