Bekir Gürdamar,Mohammed Baqi Hussein
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
به‌های دۆلار له‌بازاڕه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆش به‌دابه‌زین ده‌ستیپێكرد و بەراورد بە كاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 0.1 بەهاکەی لەدەستدا و گه‌یشته 4.54 لیره.
دوای ئه‌و رێكارانه‌ی بانكی ناوه‌ندیی توركیا له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه گرتیه‌به‌ر، به‌های لیره‌ی توركی ده‌ستی به به‌رزبوونه‌وه كردووه و له‌و كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.8 به‌های بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌های دۆلار 4.5458 لیره‌بوو، ئه‌مڕۆش به‌دابه‌زین ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 9:20ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ڕێژه‌ی 0.1 دابه‌زی و گه‌یشته 4.5400 لیره.
هاوكات به‌های یۆرۆ به‌رانبه‌ر لیره به‌ڕێژه‌ی لەسه‌دا 0.2 بهزربووهوه و گه‌یشته 5.2560 و هەروەها جونه‌ی ئیسته‌رلینی وه‌ك خۆی مایه‌وه كه به‌هاكه‌ی 6.0250 لیره‌یه.