Sangar Hamad Azeez
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
تەکیرداغ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: " کاتێک سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بووم، لە قۆناغی قوتابی بووم. کە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بووم لە قۆناغی سەرەتایی گەشتەکەم بووم. کە سەرکۆماریش بووم قۆناغی رابەرایەتی دەستی پێکرد و ئێستاش بەردەوام دەبین لە قۆناغی رابەرایەتی مەزن".
ئەردۆغان بەشداری لە میتینگی پارتەکەی کرد لە شاری تەکیرداغ و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو گوتی: "کاتێک سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بووم، لە قۆناغی قوتابی بووم. کە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بووم لە قۆناغی سەرەتایی گەشتەکەم بووم. کە سەرکۆماریش بووم قۆناغی رابەرایەتی دەستی پێکرد و ئێستاش بەردەوام دەبین لە قۆناغی رابەرایەتی مەزن".
ئەردۆغان لە درێژەی گوتەکانیدا سەبارەت بە بەرنامەی کاری پارتەکەی گوتی: "لە بەرنامەی ئێمەدا گەورەیی، ئیرادە و بڕوابەخۆبوون هەیە بۆ گەیاندنی تورکیا بۆ لووتکە. ئێمە پارتێک نین کە ئەگەر نەمانتوانی دزی لە سندووقی دەنگدان بکەین، گەل تۆمەتباربکەین و سوکایەتیان پێ بکەین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "ئێمە کە هاتین پاشەکەوتی پشتیوانی دارایی بانکی ناوەندی ٢٧،٧ ملیار دۆلار بوو. لە ئێستادا ١١٠ ملیار دۆلارە.. لە کوێوە بۆ کوێ، ئێمە نەوەستاین و بەردەوام کارمانکرد".
ئەردۆغان رەخنەی لە گوتەی بەربژێرێکی سەرۆکایەتی کۆمار گرت کە سەبارەت بە سیاسەتی ئابووری ناوبراو قسەی کردبوو و گوتی: "بڵێن یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆکایەتی کۆمار چێ دەڵێت؟ من خۆم بە دروستکردنی فڕۆکەخانە و شت سەرقاڵ ناکەم، کێ ئەمە دەڵێت؟ دەڵێت بوودجە نییە فڕۆکەخانە دروست دەکات، بوودجە نییە تونێلی ئیستانبوڵ دروست دەکات. کاتێک پارە هەبێت ئیش کردن ئاسانە، بەڵام کە پارە نەبوو دەتوانیت ئەمانە بکەیت؟ دەزانی ئەمە مانای چییە؟ من کەسێکی ئابووریناسم. سوود لە سەرچاوەکان وەردەگرم. ئێمە وانەی خۆمان بەجیهان دایەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "بە بێ ئەوەی هیچ کەس بەلاوە بنێن و هیچ کەس پاڵ بدەین، هەوڵی ئاسایش و سەقامگیری 81 ملیۆن کەس دەدەین. بۆیە داوا لە ئێوە دەکەین کە 5 ساڵی دیکەش بەرپرسارێتیمان پێ بسپێرن".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "وەک ئاکپارتی تا ئێستا هیچ بەڵێنێک نەبووە کە داومانە بە گەل و نەمانهێنابێتە جێ. بە پشتیوانی خوا هەر بەڵێنێک بە خەڵکمان دابێ بەجێمان گەیاندووە. ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەی تورکیا بەرەوپێش ببەین، ئابووریمان بەرز بکەینەوە و گەلەکەمان لە باشترین ستاندراتی جیهانی بژیێنین. باشە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن چی دەکەین؟ ئێمە لە کاتێکدا داهاتوویەکی گەشتر و خۆشتر فەراهەم بکەین کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بەڵێنی چی دەدات؟ پێتان بڵێم؟ هیچێکی گەورە".
لە درێژەدا ئەردۆغان گوتی: "تا ئەوکاتەی ئامانجەکانی ٢٠٢٣مان دێتە دی و وڵاتەکەمان زۆر بەهێز دەبێت و نەوەکانمان لە خۆشگوزەرانی دەژین، بەردەوام دەبین لەو هەوڵ و کۆششە".