Zana Natık Kerem
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
پاریس ــ AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رەتیکردەوە دانوستانی نوێ سەبارەت بە رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا (برێکسیت) ساز بکرێت و رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دانوستانی نوێ لەسەر رێککەوتنەکە وەک ئەوەی ئێستا هەیە ساز ناکرێت.
ئیمانوێل ماکرۆن لە لووتکەی وڵاتانی باشووری ئەورووپا ئەندام لە لە یەکێتیی ئەورووپا، گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە رێککەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا (برێکسیت) گوتی: "رێککەوتنەکەی ئێستا باشترین رێککەوتنەکە و پێویست ناکات دانوستانی نوێی لەبارەوە ساز بکرێت".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران، تێرێزا مای بە مەبەستی بەدەستھینانی رەزامەندی پەرلەمان، داوای لە سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپای کردووە کە دەیەوێت سەرلەنوێ دەست بکاتەوە بە دانوستانەکان لەبارەی رێککەوتنی برێکسیت.