Tayfun Salcı
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2019
له‌نده‌ن- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن، له كاتێكدا داوای پشتیوانیی له رێككه‌وتنی نوێی برێكسیت كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا پێی گه‌یشتوون، له په‌رله‌مان ده‌كات، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه دواخستنێكی دیكه‌ی برێكسیت "بێ‌مانا و گران ده‌كه‌وێته‌وه و نه‌مانی متمانه‌ی دانیشتوان".
به‌ر له گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نوێی برێكسیت كه به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا پێی گه‌یشتوون، بۆریس جۆنسن له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
جۆنسن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه نوێیه‌كه "باشترین رێككه‌وتنه كه رێگای تێده‌چێت" و رایگه‌یاند: "پێویست به بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه به په‌رله‌مان ناكات كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵ و نیودا له دوای ئه‌وه‌ی وڵات بڕیاری برێكسیتی دا، ئه‌مه دووه‌م رێككه‌وتن و چواره‌م ده‌نگدانه. له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا هاوڕێیهتییهكان گرژییان تێكه‌وت، خێزانه‌كان به‌ش به‌ش بوون، سه‌رنجی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ته‌نها بابه‌تێك، وه‌ك ئه‌وه‌ی توانای چاره‌سه‌ركردنی نه‌بێت، به‌كاربرا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كرد ئه‌گه‌ر بێت و په‌رله‌مانتاران ده‌نگ له دژی رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن و بیر له‌وه بكرێته‌وه كه ده‌كرێت جارێكی دیكه برێكسیت دوابخرێت، ئه‌مه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره و رایگه‌یاند:
"له‌نێو دۆسته‌كانمان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خواستێكی زۆر كه‌م له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بۆ یه‌ك رۆژی دیكه دوابخرێت، هه‌یه. سێ ساڵ و نیویان به‌سه‌ربرد به‌م مشتومڕه‌وه و ئه‌م بابه‌ته ئه‌وانی له پرۆژه‌كانیان و ئامانجه‌كانیان كرد. ئه‌گه‌ر تاكه هه‌ستێكی هاوبه‌ش كه له نێو دانیشتوانی به‌ریتانیا و كاربه‌ده‌ستانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا روو له زیادبوون بێت، ئه‌وا ئه‌و هه‌سته ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی برێكسیته".
بۆریس جۆنسن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه واده‌ی ته‌واوكردنی برێكسیت هاتووه و رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌وه به په‌رله‌مان بڵێم كه، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی چ جۆره نامه‌یه‌ك به حكوومت ده‌نووسێت با بیدات، ئه‌مه نابێته هۆی گۆڕینی بۆچوونی من له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر جۆره دواخستنێك بێمانایه، گران ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی داخورانی متمانه‌ی دانیشتوان".
- كاردانه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن كه پارتی كرێكارانه، جێرێمی كۆربین، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێككه‌وتنی نوێی برێكسیت كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌و رێككه‌وتنه خراپتره كه سێ جار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
جێرێمی كۆربین پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه پارتی كرێكاران ده‌یه‌وێت دوا بڕیار له‌باره‌ی برێكسیته‌وه بداته ده‌ست گه‌ل و له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه، ده‌نگی نه‌خێر ده‌ده‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات سه‌ركرده‌ی پارتی نیشتمانیی سكۆتله‌ندیی له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام، یان بلاكفۆرد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد رێككه‌وتنی نوێی برێكسیت پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیی داوه‌ته ئێرله‌ندای باكوور، و سكۆتلهنداشی فڕێداوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ئه‌مه پێشێلكردنی ئیراده‌ی خودی سكۆتله‌ندایه.
یان بلاكفۆرد تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی زۆری سكۆتله‌ندا له ریفراندۆمه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، لایه‌نگری ئه‌ندامێتیی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بوون و به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌نگیان داوه، راشیگه‌یاند: "پێویسته هه‌موو په‌رله‌مانتارێكی سكۆتله‌ندیی كه گرنگیی به ئایندهی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌دات، پشتیوانیی له‌م رێككه‌وتنه نه‌كات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیی له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام، نیگڵ دۆدز، كه پارته‌كه‌ی لایه‌نگریی یه‌كگرتوویی ئێرله‌ندای باكووره له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا و له ده‌ره‌وه پشتیوانیی له حكوومه‌تی كه‌مینه‌ی بۆریس جۆنسن ده‌كات، ئاشكرایكرد ده‌نگی نه‌خێر له دژی رێككه‌وتنه‌كه به‌كارده‌هێنن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
نیگڵ دۆدز ره‌خنه‌ی له‌و رێكاره گرت كه له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه و ئێرله‌ندای باكوور وه‌ك ئه‌ندامێكی كرده‌یی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌هێڵێته‌وه و رایگه‌یاند: "پێویسته برێكسیت بۆ ته‌واوی شانشینی یه‌كگرتوو بێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێككه‌وتنی نوێی برێكسیت ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. ئه‌نجوومه‌نه‌كه ٦٥٠ كورسی هه‌یه و هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی پشتیوانی حكوومه‌ت بۆ ٢٧٨ په‌رله‌مانتار پاشه‌كشه‌ی كردووه به‌ڵام ئامانجی ئه‌وه‌یه كه پشتیوانیی په‌رله‌مانتارانی لایه‌نگری برێكسیت له‌نێو پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆندا به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوكات نه‌یارانی برێكسیت هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن رێككه‌وتنه‌كه ره‌تبكرێته‌وه و دواتر حكوومه‌ت ناچاربكه‌ن واده‌ی برێكسیت كه له ٣١ی تشرینی یه‌كه‌مدایه، دوابخات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به‌ریتانیاش داوای دواخستنی برێكسیت بكات، پێویسته ئه‌مه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه په‌سه‌ند بكرێت.
- رێككه‌وتنه‌كه
پێرێ به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتبوونه رێككه‌وتنێكی نوێ له‌باره‌ی برێكسیته‌وه. له رێككه‌وتنه‌كه‌دا "بڕگه‌ی رێكار" سه‌باره‌ت به ئێرله‌ندای باكوور كه له رێككه‌وتنی پێشوودا ببووه هۆی كاردانه‌وه، لابراوه و رێكارێكی نوێ له‌جیاتی دانراوه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نوێ له‌دوای برێكسیت ئێرله‌ندای باكوور به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ژماره‌یه‌ك له یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه. ئه‌گه‌رچی ئێرله‌ندای باكوور، له‌سه‌ر كاغه‌ز درێژه به بوونی خۆی له‌نێو رووبه‌ری گومرگیی به‌ریتانیا بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌ی كرده‌یی به‌شێك ده‌بێت له بازاڕی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دیواری گومرگیی له‌نێوان ئێرله‌ندای باكوور و به‌ریتانیادا درووستده‌بێت.
درێژه‌دان یان كۆتاییهێنان به‌م رێكاره كه پێگه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی داوه‌ته ئێرله‌ندا له‌نێو به‌ریتانیادا، پێویستی به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی ئێرله‌ندای باكووره. پێشبینی ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئێرله‌ندای باكوور له ماوه‌ی چوارساڵدا له‌وباره‌یه‌وه ده‌نگدانێك ئه‌نجام بدات.
- حكوومه‌تی ئێرله‌ندای باكوور كه له ساڵی ٢٠١٧دا هه‌ڵوه‌شایه‌وه هێشتا نه‌توانراوه پێكبهێنرێته‌وه
بنه‌مای حكوومه‌ت له ئێرله‌ندای باكوور هاوبه‌شییه له‌نێوان پرۆتستانهكانی لایه‌نگری یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و كاسۆلیكه نهتهوهیییهكانی ئێرله‌ندادا.
رێكارهكهی نێو رێككه‌وتنی نوێ كه باس له‌وه ده‌كات زۆرینه نه‌ك ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێرله‌ندای باكوور بڕیاربدات، بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیی.
له‌نێو په‌رله‌مانی ئێرله‌ندای باكووردا كه له ٩٠كورسی پێكدێت، ٤٠ په‌رله‌مانتار سه‌ربه لایه‌نگرانی یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ٤٠ په‌رله‌مانتاری دیكه‌شیان سه‌ربه ئێرله‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن و ١٠ په‌رله‌مانتاریشیان بێلایه‌نن.
له ئێرله‌ندای باكوور دوای ئه‌وه‌ی كه سین فێین-ی جودایی‌خواز كه هاوبه‌شی حكوومه‌ت بوو، له ساڵی ٢٠١٧دا كشایه‌وه، حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و تا ئێستا نه‌توانراوه پێكبهێنرێته‌وه.
له ریفراندۆمی برێكسیتدا كه له ساڵی ٢٠١٦دا له شانشینی یه‌كگرتوو، كه له هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا، وێڵز، سكۆتله‌ندا و ئێرله‌ندای باكوور پێكدێت، ئه‌نجامدرا، به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٢ به‌رامبه‌ر به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٤٨ بڕیاری جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درابوو، به‌ڵام له‌سه‌دا ٤٦ی ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا، له سه‌دا ٤٧ی ده‌نگده‌رانی وێڵز، له‌سه‌دا ٥٦ی ده‌نگده‌رانی ئێرله‌ندای باكوور و له‌سه‌دا ٦٢ی ده‌نگده‌رانی سكۆتله‌ندا ده‌نگیان به مانه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا دابوو.
سێ جار ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، تێرێزا مه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له‌باره‌ی برێكسیته‌وه ئه‌نجامیدابوو، له په‌رله‌مان ره‌تكرایه‌وه و له‌دوای ئه‌وه‌ش واده‌ی برێكسیت كه له ٢٩ی ئاداردا بوو بۆ ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م دواخرا.