Şerife Çetin
19 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2019
برۆكسل - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند: ''پێموایه رێككه‌وتنی توركیا-ئه‌مریكا هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا''.
ستۆڵتنبێرگ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌نجامدا كه به سه‌ردانێك له برۆكسل-ه.
ستۆڵتنبێرگ باسی له‌وه كرد كه پۆمپیۆ زانیاری به رێكخراوی باكووری ئه‌تڵه‌نتیك ناتۆ داوه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به رێككه‌وتنی دوو هاوپه‌مانی ناتۆ له گۆڕه‌پانی سووریادا.
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه كرد كه هێشتا ره‌وشی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا هه‌ستیاره و، رایگه‌یاند: ''پێموایه رێككه‌وتنی توركیا-ئه‌مریكا هاوكار ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا''.
یانس ستۆڵتنبێرگ گوتیشی، ناتۆ ئه‌ركی پلاتفۆڕمێكی گرنگیی بینیوه بۆ تاوتوێكردنی نیگه‌رانیه ئه‌منییه‌كانی هاوپه‌یمانانی و، سووریاش به‌لای هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌وه گرنگه.
ستۆڵتنبێرگ ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه كه له كاتێكی نزیكدا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و، رایگه‌یاند: ''توركیا له ناوچه‌یه‌كی ناسه‌قامگیردا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌یه و، له هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه زیاتر رووبه‌ڕووی هێرشی تیرۆر بووه‌ته‌وه''.
سكرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا له هه‌مان كاتدا میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ری كردووه و، رایگه‌یاند: ''توركیا نیگه‌رانیی ئه‌منیی شه‌رعی هه‌یه''.
ستۆڵتنبێرگ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا نیگه‌رانی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دوژمنی هاوبه‌شه و پێویسته زیان به‌و ده‌ستكه‌وتانه نه‌گات كه دژ به‌و رێكخراوه ده‌ستكه‌وتووه.
- بانگه‌وازی پۆمپیۆ بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به گرنگیی زانیاری دان به هاوپه‌یمانانی ناتۆ كرد له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی توركیا و، باسی له‌و سه‌ركه‌وتن و پێشڤەچوونانە كرد كه له بواره‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه.
پۆمپیۆ ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه كه وڵاتانی نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ له گۆڕه‌پانی سووریادان و، رایگه‌یاند: ''پێویسته له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریادا به‌پێی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان''.
پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكا كراوه هه‌ندێک جموجۆڵی سه‌ربازیی روویداوه و، گوتی: ''پێویست به هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر چڕ هه‌یه بۆ كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌و شوێنانه‌ی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه''.
پۆمپیۆ باسی له‌وه‌یش كرد كه پێش ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ملیۆنان كه‌س له سووریا كوژراون و، رایگه‌یاند: ''ده‌بینین كه توركیای هاوپه‌یمانمان به له‌خۆگرتنی ٣-٤ ملیۆن په‌نابه‌ر له‌ژێر چ بارێكدایه. ئه‌وه بارێكی زۆر گه‌وره‌یه و ده‌بێت وڵاتانی ئه‌ورووپی چاو به‌وه‌دا بخشێننه‌وه كه چۆن هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی جددی له‌و باره‌یه‌وه''.
هه‌روه‌ها پۆمپیۆ باسی له‌وه كرد هه‌ندێک وڵاتی ئه‌ورووپی رایانگه‌یاندووه كه شه‌ڕكه‌رانی تیرۆریستیی بیانیی داعش وه‌رده‌گرنه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هۆی دواكه‌وتنه‌وه تووشی نائومێدی بوون.
گوتیشی: ''ئومێده‌وارم هه‌موو وڵاتان كاره پێویستییه‌كانی سه‌ر شانیان به‌جێبگه‌یه‌نن و ئه‌و شه‌ڕكه‌ره تیرۆریسته بیانیانه وه‌رگرنه‌وه''.