توركيا, جيهان

سبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە

Mehmet Şah Yılmaz  | 02.12.2025 - نوێکردنەوە : 02.12.2025
 سبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە برۆکسل کۆدەبنەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکات، کە بڕیارە سبەی لە بارەگای ناتۆ لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەبچێت.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، بڕیارە فیدان لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ هەریەک لە سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان و سیاسەتی ئاسایش، کایا کاڵاس و جێگری سەرۆکی کۆميسیۆنی ئەورووپا، کایا کاڵاس و ئەندامی کۆميسیۆنی یەکێتی ئەورووپا، مارتا کۆس و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئیڤێت کووپەر و وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا، خوسێ مانوێل ئەلباریس ژمارەیەک لە هاوتاکانی دیکەی کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدات.

کۆبوونەوەکە لە بارەگای ناتۆ بەڕێوەدەچێت و، تیایدا دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ یەکەم گۆڕینەوەی بیروڕا لە نێوان وەزیرانی دەرەوەدا لەبارەی پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی لووتکەی لاهای کە لە مانگی حوزەیراندا بەڕێوەچوو، هەروەها ئامادەکارییەکانی لووتکەی ناتۆ، کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٧-٨ی تەمووزی ٢٠٢٦ بە میوانداریی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

هاوکات کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە دوو دانیشتندا بەڕێوە دەچێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın