دۆناڵد ترەمپ دۆسیەی گرینلاندی لەگەڵ مارک روتە تاوتوێ کرد
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، دۆسیەی دوورگەی گرینلاند لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە تاوتوێ کرد.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، دۆسیەی دوورگەی گرینلاند لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە تاوتوێ کرد.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "Truth Social" ئاماژەی بەوەداوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، گفتوگۆیەکی زۆر باشی لەبارەی دۆسیەی دوورگەی گرینلاند لەگەڵ مارک روتە ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە: "زۆر بە ڕوونی بە ھەموومان گوتووە کە گرینلاند بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی جیھان گرنگە".
بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە ھەمووان لەوبارەیەوە ھاوڕان.
