Can Efesoy,Muhammet Tarhan,Tuğba Altun
15 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2025
ئەنتانڵیا - AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، مارک روتە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڕووسیا-ئۆکراینا کە لە ئیستانبوڵ بەڕەوەدەچن، ڕایگەیاند: "لێرەدا تورکیا دەورێکی گەورە دەگێڕێت، چونکە تورکیا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو هاوبەشە پەیوەندیدارەکان هەیە".
لە کاتی دەستپێکی دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی نافەڕمی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ کە لە ناوەندی کۆنگرەی NEST لە ناوچەی گەشتیاری بەلەک لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوەدەچێت، سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕوتە بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

روتە سوپاسی تورکیا کرد کە میوانداری کۆبوونەوەکە دەکات و، ئاماژەی بەوە کرد لووتکەی ناتۆ کە مانگی حوزەیران ئەنجام دەدرێت پرسگەلێکی وەک "هەڕەشەی ڕووسیا"، "بنیاتنانی سوپای چین" و "تیرۆریزم" تاوتوێ دەکات.
مارک روتە باسی لەوە کرد ناتۆ گفتوگۆی دەکات لە سەر پرسەکانی خەرج کردنی پارەی پێویست بۆ پاراستنی ناتۆ خۆی و بەرهەمهێنانی پیشەسازی بەرگریی پێویست، ئەوەیشی خستەڕوو کە پێویستە لە پێگەیەکی باشتر بن بەرامبەر ڕووسیا.
هەروەها روتە باسی لەوە کرد کە ڕاوێژ دەکەن لە بارەی ئەوەی چی بکرێت بۆ فەراهەم کردنی ئاشتیی بەردەوام بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆکراینا.