پۆلیسی لوبنان ٧٠ خۆپیشانده‌ری ده‌ستگیر كرد
- له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چن ٥٢ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون، ٧٠ كه‌سیش كه له پشێوییه‌كه‌دا تێوه‌گلاون، ده‌ستگیر كراون.
Beyrut
به‌یروت - AA
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چن ٥٢ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون، ٧٠ كه‌سیش كه له پشێوییه‌كه‌دا تێوه‌گلاون، ده‌ستگیركراون.
دوای گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد ئه‌لحه‌ریری كه ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێری دانا بۆ هاوبه‌شه‌كانی حكوومه‌ت، له ناوچه جیاوازه‌كانی به‌یروت پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی لوبنان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چن ٥٢ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون و، ٧٠ كه‌سیش كه له پشێوییه‌كاندا تێوه‌گلاون ده‌ستگیر كراون.
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان، رایا حه‌سه‌ن له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد زیان به ماڵی گشتیی و تایبه‌ت نه‌گه‌یه‌نن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سكرتێری گشتیی رێكخراوی خاچی سووری لوبنان، جۆرج كیتانی له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه ٦٤ بریندار چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و، ٥٣٠ كه‌سیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شاری سور ١٧ كه‌سی بیانی گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی ئارام.
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر بڕیاری حكوومه‌تی لوبنان بۆ باج خستنه‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت وه‌تسئه‌پ، پێرێ ئێواره خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
له پاش خۆپیشاندانه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٥ ی لوبنان، كه به قه‌یرانی خۆڵ و خاشاكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره خۆپیشاندان به‌و فراوانییه له‌و وڵاته رووبدات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن