Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
نووسەر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی "The Intercept"، مەهدی حەسەن سەرنجی راکێشا بۆ هەڵکشانی کاریگەریی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و رایگەیاندووە "ئێستا ئەو خوازیاری جەنگە لەگەڵ ئێران‌دا".
نووسەر و رۆژنامەنووس، مەهدی حەسەن لە نووسینێکدا لەژێر ناونیشانی "جۆن بۆڵتۆن دەیەوێت ئێران بۆردومان بکات" کە لە ماڵپەڕی "The Intercept"دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هێزێکی جددیی لە ئیدارەی ئەمریکادا بەدەستهێناوە و ئەمریکای ناچارکردووە بە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران‌دا.
مەهدی حەسەن پێناسەکەی وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا، جێمس ماتیس-ی سەبارەت بە جۆن بۆلتن وەبیرهێناوەتەوە کە بە "شەیتان لەنێو لاشەیەکدا" چواندبووی و جەختی لەوەکردووەتەوە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی لەنێو ئیدارەی واشنتۆندا دوای ئەوەی لەگەڵ بۆڵتن-دا بووەتە شەڕیان وازیان لە کارەکانیان هێناوە، بەڵام سەرەڕای ئەمە ناوبراو بەردەوامە لەسەر ئەرکەکەی و دەستەبەری ئەوەی کردووە ئەو پۆستانەی کە بەتاڵ دەبن بە کەسانێک پڕبکرێنەوە کە پشتیوانیی جەنگ لە دژی ئێران دەکەن.
ئەو رۆژنامەوانە باسی لەوەشکردووە سەرەڕای لێداونەکەی ترەمپ سەبارەت بە هەرچی زووە کشاندنەوەی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا، بۆلتن لێدوانی دژی ئەو لێدوانەی داوە.
حه‌سه‌ن وه‌بیریهێنایه‌وه كه بۆڵتن رایگه‌یاندووه، تا ئه‌وكاته‌ی ئێران و ئه‌و گرووپانه‌ی له لایه‌ن تارانەوە پشتگیری ده‌كرێن له سووریا بن، كشانه‌وه‌كه جێبه‌جێ ناكرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ش له‌و هێزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه بۆڵتن له حكوومه‌ته‌وه به‌ده‌ستیهێناوه.
حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند، بۆڵتن یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له داگیركردنی عێراقدا ساڵی 2003 به‌بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌مای چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌شی هه‌یه له كوشتنی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته.
ئەو جه‌ختیكرده‌وه كه بۆڵتن ساڵی رابردوو داوای بژارده‌ی سه‌ربازیی له پنتاگۆن كردووه بۆ لێدانی ئێران و گوتی: "ئێستا ئه‌و جه‌نگی ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران".
حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌رپرسانی پنتاگۆن له‌و ده‌ترسن بۆڵتن ئاماده‌كاری بۆ پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆڵتن له‌نێو حكوومه‌تدا لایه‌نگری دژبه ئێرانی زۆره.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه بۆڵتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كارده‌كات كه به دژایه‌تیی ئێران ناسراون و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌سایه‌تییه دژبه جه‌نگه‌كانی نێو حكوومه‌ت له چالاكی بخات و ورده ورده جه‌نگ دژی ئێران ده‌ست پێ بكات.