Ömer Tuğrul Çam
11 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2021
بڕۆكسل – AA
جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مارگاریتیس سكیناس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی هێڵه ئاسمانییه‌كان كۆبووه و داوای كرد ئه‌و كه‌سانه له بێلاڕووسەوه نه‌گوازنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌ورووپا.
مارگاریتیس سكیناس له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان رایگه‌یاند كه له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتیی كۆمپانیاكانی هێڵه ئاسمانییه‌كانی ئه‌ورووپا كۆبووه‌ته‌وه و گوتی: "په‌یامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا روونه. نابێت هیچ كه‌سێك ببێته ئامراز به‌ده‌ست سیاسه‌ته قبوڵنهكراوهكانی بێلاڕووسه‌وه".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر متمانه‌بوونیان به هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵه ئاسمانییه‌كان كرده‌وه و گوتی: "كاتی بڕیاردان هاتووه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بێلاڕووس به تاوانبار ده‌زانێت له دروستبوونی كێشه‌ی كۆچبه‌ران به‌هۆی هاتنی هه‌زاران كه‌س بۆ سنووری پۆڵه‌ندا له بێلاڕووسه‌وه".
ئیداره‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه داكۆكی له‌وه ده‌كات خه‌ڵكانێكی زۆر به تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گواستراونه‌ته‌وه بێلاڕووس و له میانی "هێرشێكی مووتووربهكراو"دا ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كراون، داوا ده‌كات ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌ڵك لێیانه‌وه ده‌چێته بێلاڕووس، ئه‌و وڵاتانه‌ی به شێوه‌ی قۆناغبه‌ند خه‌ڵك لێیانه‌وه ده‌چێته بێلاڕووس و هێڵه ئاسمانییه‌كان رێگه له‌وه بگرن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م پێناوه‌دا، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مارگاریتیس سكیناس سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵات بكات.